کاریگەرییە لاوەکییەکانی خواردنی حەبی ئاسن چین؟

تەندروستی پێش 4 هەفتە

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئاسن ‌كانزایه‌كی سه‌ره‌كییه‌ و ئۆكسجین ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ خانه‌كانی له‌ش به‌ڵام زۆر کەس به‌ده‌ست كه‌میی مادده‌ی ئاسنه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا به‌ خۆراكه‌ ته‌واوكه‌ره‌كان و حه‌بی ئاسن قه‌ره‌بووی ده‌كه‌نه‌وه‌

کێ وتی: بە پێی توێژینەوە پزیشکییەکان ، باشترین كات بۆ خواردنی حه‌بی ئاسن له‌ كاتی خواردنی یه‌كه‌م ژه‌مدایه‌ به‌تایبه‌ت ژه‌می به‌یانی چونكه‌  كاریگه‌ریی لاوه‌كی كه‌متری هه‌یە.

ئەمەش هەیە: لێکۆڵینەوە پزتیشکییەکان دەریانخستووە، دوای خواردنی حه‌بی ئاسن دەبێت  بۆ ماوه‌ی دوو کاتژمێر دوور بكه‌وه‌یتەوە له‌ خواردنی هێلكه‌ و په‌نیر و ماست و دانه‌وێڵه‌ی ته‌واو و سپێناخ، هه‌روه‌ها باشتر وایه‌ شیر و قاوه‌ و چا نه‌خورێتەوە.

زیاتر: کاریگەرییە لاوەکییەکانی خواردنی حەبی ئاسن:
-هەندێک جار نەخۆشکە هەست بە قەبزی یان سکچوون دەکات.
-دڵ تێکەڵهاتن و ڕشانەوە.
-ئازاری توندی گەدە.
-هەستکردن بە تامی کانزا لە دەمدا.
-هەستکردن بە دڵەراوکێ و خەمۆکی.
-دروستبوونی گرفتی پێست.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا