رەنگەکان و کاریگەریەکانیان لەسەر بڕیارەکانی مرۆڤ

هەمەرەنگ پێش 4 هەفتە

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ڕەنگەکان بەردەوام کاریگەری لەسەر ژیانی مرۆڤەکان دروست دەکەن.

کێ وتی: بەپێی زانستی دەروونناسی،  تاکە هێز کە کاریگەری ڕاستەوخۆ لەسەر رۆحی مرۆڤ هەیە رەنگەکانن و رەفتاری جیاواز و تایبەت لە مرۆڤدا دروست دەکەن.

ئەمەش هەیە: بە پێی زانستەکە، رەنگەکان یەکێکن لەو هۆکارانەی مرۆڤ بۆ بڕیاردانی خێرا هاندەدەن.

زیاتر: بەشێک لە رەنگەکان و کاریگەریەکانیان لەسەر مرۆڤ:

-رەنگە گەرمەکان، وەک سوور و پرتەقاڵی لێدانی دڵی مرۆڤ خێرا دەکەن .
-ڕەنگە ساردەکان، وەک شین و سەوز دەروونی مرۆڤەکان هێور دەکەنەوە.
-رەنگی زەرد، مرۆڤەکان والێدەکات لە بڕیارەکانیان پشت بە کەسی دیکە نەبەستن.
-رەنگی ڕەش، وادەکات مرۆڤەکان زیاتر متمانەیان بەخۆیان بێت.
-نارنجی، هێز دەدات بە مرۆڤ و تایبەتمەندی رووناک و درەوشاوەی هەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا