بابەتە سەرەکییەکە: مۆسکۆ هۆشداری دەدات لە بەرامبەر پێدانی
مۆڵەت لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ بەکارهێنانی مووشەکی دوورمەودا لە ئۆکرانیاوە بۆ
روسیا.
کێ وتی: دیمتری پێسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی کرێملین رایگەیاند:
پێدانی رەزامەندی بە کیێڤ بۆ ئەوەی مووشەکی دوورمەودای ئەمەریکا دژی روسیا
بەکاربهێنێت دەبێتە هۆی فراوانکردن و زیادکردنی گرژی و ناکۆکییەکان.
پێشتر: کەناڵی ئەی بی سی نیوز لە زاری دوو بەرپرسی
ئەمەریکییەوە ئاماژەی بەوەکردبوو، جۆ بایدن مۆڵەتی بەکارهێنانی مووشەکی دوورمەودای
بە ئۆکرانیا داوە.