ناتانیاهۆ: حەماس نایەوێت تەنیا شەڕ بوەستێت بەڵکوو دەسەڵاتی دەوێتەوە

جیهان 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: sirwan

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: لە کۆبوونەوەیەکی نهێنیدا سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هۆکاری نەگەیشتنی حەماس بە رێککەوتن بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگ ئاشکرا دەکات.

سەرچاوە: کەناڵی حەوتی ئیسرائیلی بڵاوی کردووەتەوە: بنیامین ناتانیاهۆ لە کۆبوونەوەیەکی نهێنیدا رایگەیاندووە: تاکە شتێک کە حەماس دەیەوێت، تەنیا رێکەوتن نییە بۆ کۆتایی هێنانی شەڕ و سوپا بچێتە دەرەوە لە کەرتی غەززە، بەڵکوو گەڕانەوەی دەسەڵاتەکانی جارانی دەوێت.

زیاتر: سەبارەت بە چارەنووسی زیندانیانی لای حەماس، بڕی پێنج ملیۆن دۆلاریان تەرخان کردووە بۆ هەر کەسێک، بتوانێت زانیاری لەسەر زیندانییەکان و شوێنی دەستبەسەرکردنیان ئاشکرا بکات.

چی تر: داوا دەکرێت ئازادی سوپا بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە لوبنان و غەززە مەرجێک بێت، کە ناتوانرێت دەستکاری بکرێت و هیچ رێککەوتنێکی دیکە قبووڵ ناکەن کە ئەو رێککەوتنەی تێدا نەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا