بابەتە
سەرەکیەکە: ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە گرنگییەوە دەڕوانێتە
ئەم سەرژمێرییەوە و داوا دەکات خەڵک بگەڕێتەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان.
لێدوانی فەرمی: سۆزان
مەنسوور ئەندام پەرلەمانی عێراق بە BMC راگەیاند: ئەم سەرژمێرییە زۆر گرنگە، دەمان
باتەوە بۆ سەرژمێری ساڵی 1957، چونکە کۆتا جار کە ساڵی 1997 سەرژمێری کراوە بە بێ
هەرێمی کوردستان ئەنجام دراوە.
زیاتر: مەترسی
زۆرە لەبەردەم ئەم پرۆسەیە، یەکێک لەوانە ترس هەیە خەڵکی راستەقینەی ئەم ناوچانە
ناونووس نەکرێن لە زێدی خۆیان، چونکە پێشتر لە ناوچەکانی خۆیان دوورخراونەتەوە بە
هەر هۆکارێک بێت.
چی تر: لە
ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراقیش کەمتەرخەمی هەیە لە ئامادەکاری کردن و
هۆشیارکردنەوەی خەڵک، چونکە ئەم سەرژمێرییە پەیوەستە بە بودجەی خەڵک و شارەوانیی و
پارێزگاکان، هەروەها کاریگەری دەبێت لەسەر رێژەی کورسییەکانی پەرلەمان.
ئەمەش هەیە:
یەکێتی هەوڵێکی زۆری داوە لەگەڵ حکومەتی عێراق، ئەم سەرژمێرییە کەمترین زیانی بۆ
ناوچە کێشە لە سەرەکان دروست بکات.