تورکیا رەتیدەکاتەوە مەکتەبی سیاسی حەماس لە ئەنقەرە بکرێتەوە

جیهان 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: sirwan

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: هەوڵەکان بۆ داخستنی نووسینگەی حەماس لە قەتەر چڕکراوەتەوە و تورکیاش ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە، کە ئەنقەرە میوانداری لە مەکتەبی سیاسی حەماس لە بکات.

سەرچاوە: بەگوێرەی سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی تورکیا بە رۆژنامەی The Arab Weekly راگەیاندووە: تورکیا نایەوێت دژایەتی ئیدارەی بایدن و ئیدارەی کۆمارییەکان بکات لە داهاتوو.

زیاتر: ئەم رەتکردنەوەیەی ئەنقەرە دوای ئەوە دێت کە وا بڵاوکرایەوە، ئەندامانی باڵای سەرکردایەتی حەماس لە قەتەرەوە دەچنە تورکیا.

چی تر: واشنتن هۆشداری داوەتە تورکیا لە میوانداریکردنی سەرکردەکانی حەماس، بۆ حکومەتی ئەنقەرەی روون کردووەتەوە، کە چیتر ناکرێت وەک جاران مامەڵە لەگەڵ حەماس بکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا