وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە رۆژانی سەرژمێری چەند بڕیارێک دەردەکات

درێژتر لە هەواڵ 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزارەتی تەندروستی هەرێم، بە مەبەستی پێشکەشکردنی ڕێنمایی و خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ کارئاسانی و خزمەتکردنی هاوڵاتیان، لە رۆژانی پشووی سەرژمێری چەند بڕیارێک دەردەکات.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڵاویکردەوە: لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە رۆژانی پشوودا، کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوە دەبن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان.

دەقی راگەیەندراوەکە:

سەبارەت بە ڕێنمایی و ڕاسپاردەکانی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە ڕۆژانی پشووی سەرژمێری .

وەزارەتی تەندروستی بە مەبەستی پێشکەشکردنی ڕێنمایی و خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ کارئاسانی و خزمەتکردنی هاوڵاتیان لە ڕۆژانی پشووی سەرژمێری دووپاتی چەند خاڵێکی گرینگ دەکاتەوە و چەند بڕیارێک دەردەکات :

ئاماژە بە نوسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران/ سەرۆکایەتی دیوان ژمارە ‎(١٥٩٨٨) لە (٢٠٢٤/١١/١٤)‏ ‏لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە ڕۆژانی پشووی سەرژمێری ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:

١‏. رۆژانی( ٢٠٢٤/١١/١٥ تاکوو ‎٢٠٢٤/١١/٢٣‏) پشوو دەبێت بۆ فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی و کارمەندانی ڕاژەی سەربازی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و قوتابیان لە گشت قۆناغەکانی خوێندن لە قوتابخانە و زانکۆکان کە خەڵکی ناوچەکانی ماددەی (١٤٠) ی دەستوورن.

٢. ڕێخراوەکان و کۆمپانیاکان و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت کارئاسانی بکەن بۆ کارمەندەکانیان کە خەلکی ناوچەکانی ماددەی ‎(١٤٠)‏ ی دەستوورن بۆ ئامادەنوبوون لە هەمان ماوە تاکوو بتوانن بەشداربن لە پڕۆسەی سەرژمێری گشتی.

‎٣. پابەندبوون بە سەرجەم ڕێنمایی و ڕێکارەکانی ڕاگەیاندراو لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان پاڵپشت بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ.

٤. دانانی لێژنەی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتی گشتی و نەخۆشخانەکان.

٥‏. بۆ هەرکارێکی پێویست و لەناکاو پێویستە هێلی گەرمی پەیوەندی هەبێت.

٦. لە کاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوە دەبن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان.

٧‏. پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشکگری.
٨. هاتنەژوورەوەی ڕاگەیاندن تەنها لە ڕێگای ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیەکان دەبێت.

٩‏. ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و دابینکردنی گاز و بەنزین بکرێت.

١٠‏. بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەکانی خاوێنکردنەوە و دابینکردنی خۆراک بکرێت.

١١‏. هێلەکانی مۆبایلی بەرپرس و (مستلم)ی بەشەکان کراوە بێت وەڵام بدرێتەوە.

١٢. نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکیەکان کراوەبن و هەموو سەردان و زانیاریەکان تایبەت بە نەخۆش تۆماربکەن.

١٣‏. سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبێت.

١٤‏. سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبێت.

١٥‏. تیمەکانی فریاگوزاری و هێلی ( ١٢٢)بەردەوام دەبن لە ئەرک و کارەکانیان بە شێوەی (٢٤) کاتژمێری وە هۆبەی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنێت بۆ شوێنەکانی پێویست.

١٦‏. پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوام دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا