ستران عەبدوڵا: کەرکوکییەکان کوردستانیبوونی شارەکە دەسەلمێننەوە

درێژتر لە هەواڵ 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، بەشداریکردن لەسەرژمێری خەباتێکی مەدەنی ئاسان و کاریگەرە و ئەمڕۆ کەرکوکییەکان  کوردستانیبوونی شارەکە دەسەلمێننەوە.

کێ وتی: ستران عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، کەرکوکییەکان وەک چۆن بەچەندین ویستگەی دەنگدان چارەنووسی کەرکوکیان یەکلاکردەوە، ئەمڕۆش بە بەشداریکردنی لەسەرژمێری گشتی چارەنوسی کەرکوک دەسەلمێننەوە.

ئەوەشی وت: نە سیاسەتی تەعریب و تەرحیل و نە 16 ئۆکتۆبەر کۆڵ بە کەرکوکییەکان نادات و بەخۆشحاڵییەوە جگە لەو خەڵکە رەسەنەی لە کەرکوک ماون، کەرکوکییەکان گەڕاونەتەوە ناوچە جیاجیاکانی شارەکە و بەشداری سەرژمێری گشتی دەکەن.

ئەمەش هەیە: ئەوانەی بەچەندین سیاسەت وایاندەزانی کۆتایی بە کەرکوکییەکان دەهێنن ترسیان لێنیشتووە.

زیاتر: هیوادارم گەلی کورد لەکەرکوک بەشداری بکات و نەبەردیەکەی 57 یەکلابکاتەوە و رۆحی شەهیدان و شەهید عەلی عەسکەری شاد بکەن کە  نەیهێشت بە هەزاران  کورد بە عەرەب و تورکمان بنوسرێن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا