وەزیری پلاندانان: داوا لە هاوڵاتییان دەکەین بگەڕێنەوە زێدی خۆیان بۆ پڕۆسەی سەرژمێری

درێژتر لە هەواڵ 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، داوا لەو هاووڵاتییانە دەکەین کە تاوەکو ئێستا نەگەڕاونەتەوە، بگەڕێنەوە زێدی خۆیان تاوەکو سەرژمێر بکرێن.

لێدوانی فەرمی: دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: سوپاسمان هەیە بۆ دەستەی ئامار و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران، ڕاپەڕین، گەرمیان و کە توانیویانە بە بوێرانە و  بە ماوەیەکی کەم و کەمترین بودجە، زۆرترین کار ئەنجام بدەن.

ئەمەشی وت: بە هاوکاری و هەماهەنگی وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵی، توانیمان بە سەرکەوتووی بگەینە یەکەمە رۆژی سەرژمێری، وەک هەرێمی کوردستان زۆر لە دوای حکوومەتی فیدراڵییەوە بووین، بەهۆی کێشەی تابلێتەکان تاوەکو گەیشتینە چارەسەرکردنی کێشەکان.

چی دیکە: سوپاسی خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەکەین، کە گەڕاونەتەوە شوێنی مێژووی باب و باپیرانیان، هیوادارین ئەوانەشی ماون بتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان و بۆ ئەوەی سەرژمێر بکرێن و بە خەڵکی رەسەنی ئەو ناوچانە ناونووس بکرێن.

زیاتر: هەرێمی کوردستان دەمێکە چاوەڕێی سەرژمێری دانیشتووانە و رێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە کۆی گشتی دیاریدەکرێت، بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان چی دیکە لەلایەن حکوومەتی فیدراڵەوە یاری پێ ناکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا