بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند،
ئەمریکا پێشبینی دەکات سوپای کۆریای باکور لەگەڵ رووسیا بەژداری جەنگ بکات دژی ئۆکراینا.
لێدوانی فەرمی:
لۆید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند، به‌پێی زانیارییه‌كانیان هێزه‌كانی
كۆریای باكور له‌ئێستادا سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ن له روسیا، بۆ ئه‌وه‌ی بچنه نێو
شه‌ڕی ئۆكراینا و به‌مزوانه شانبه‌شانی هێزه‌كانی روسیا شه‌ڕ بكه‌ن.
ئەوەشی وت: هەرچەندە
راپۆرتێکی لەو جۆرەمان بەدەست نەگەیشتووە کە سەربازانى کۆریاى باکوور بەشدارییان لە
شەڕدا کردبێت، بەڵام زیاتر لە 10 هەزار سەربازی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کۆرسکن.
زیاتر: ئەو سەربازانە
تێکەڵی هێزەکانی رووسیا کراون و راهێنانیشیان پێکراوە، بەوپێیەش کە تێکەڵی هێزەکانی
رووسیا کراون هەمان بەرگی ئەوان دەپۆشن، پێشبینی دەکەین بەمزووانە بچنە ناو شەڕەکەوە.