كۆمیسیۆن ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی پەسەند كرد

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەنجومەنی كۆمیسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانی پەسەند كرد.

راگەیەندراوی فەرمی: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجومەنی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی پەسەند كرد.

ئەمەش بزانە: كۆمیسیۆن، نوسراوی فەرمی پەسەندكردنی ئەنجامەكە رەوانەی سەرۆكایەتیی هەرێم دەكات و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم ماوەی 10 رۆژ مۆڵەتی یاسایی لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی بانگهێشتی پەرلەمانی نوێی كوردستان بكات بۆ ئەنجامدانی یەكەم دانیشتن.

چی دیکە: ئەگەر سەرۆكی هەرێم بانگهێشتنامەكەی نەكرد، ئەوە بەشێوەیەكی ئاسایی لە رۆژی 11ـیەمدا پەرلەمان دەتوانێت یەكەم دانیشتنی خۆی ئەنجامبدات.

زیاتر: بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان بەتەمەنترین ئەندام، سەرۆكایەتی یەكەم دانیشتنی پەرلەمان دەكات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا