ئێران هەناردەی گازی بۆ عێراق بە تەواوی ڕاگرت

درێژتر لە هەواڵ 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەھۆی راگرتنی ھەناردەکردنی غاز لەلایەن ئێرانەوە عێراق  5500 مێگاوات کارەبای لەدەستداوە.

راگەیەندراوی فەرمی: ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی کارەبای عێراق بڵاویکردەوە، پێدانی غاز لە لایەن ئێرانەوە بۆ عێراق بۆ ماوەی 15 رۆژ  راگیراوە بەو هۆیەوە پێدانی کارەبا لە  لەبەغدا و ناوچەکانی ناوەڕاست و باشور کەمدەکات.  

باس لەوەکراوە: رێوشوێنی بەپەلەیان گرتوەتەبەر لەسەر ئاستی باڵا ھەماھەنگییان لەگەڵ وەزارەتی نەوت کردوە بۆ ئەوەی بڕی زیاتر لە سووتەمەنی جێگرەوە بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا لە بەغداو ناوچەکانی ناوەڕاست و باشور دابین بکەن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: عێراق ساڵانێکی زۆرە بۆ دابینکردنی غاز بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا پشت بە ئێران دەبەستێت.

ئەمەش هەیە: لەلایەکی دیکەوە ئەمریکا بەردەوام فشار دەخاتە سەر عێراق بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە غازی ئێران.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا