بابەتە سەرەکیەکە: هاتوچۆی
هەولێر چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد و رایگەیاند، بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا لە
سەرجەم شەقامەکانی هەولێر قەدەغەیە.
راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی
هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند: لەپێناو رێکخستنی شەقام و کەمکردنەوەی جەنجاڵی و رووداوی
هاتوچۆ لە شەقامەکان و نەهێشتنی حاڵەتی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا، ئەم
بڕیارانەی خوارەوە دەركران:
- قەدەغەکردنی هاتوچۆی پایسکیل و
ماتۆڕسکیل، بە هەردوو جۆری دووتایە و سێتایە، لەسەر شەقامی خێرای 120 مەتری و 150
مەتری.
- قەدەغەکردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی قورسی
بواری بیناسازی و کشتوکاڵی بەهۆی ئەوەی خێراییەکانیان لە (80کم/لە کاتژمێرێک)
کەمترە، لە هەردوو شەقامی 120 مەتری و 150 مەتریی خێرا، بەڵکو دەبێت لەسەر فلات
بگوازرێنەوە.
- قەدەغەکردنی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی
بێسەرەتا لە سەرجەم شەقامەکانی شاری هەولێر.
زیاتر: هەر شۆفێرێک سەرپێچیی ئەم
بڕیارانە بکات، رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر و ئۆتۆمبێل یان
ماتۆڕسکیلێکەكەی دەستی بەسەر دادەگیرێت.