وەزارەتی پلاندانان: قۆنا‌غی سێیەمی سەرژمێریی دانیشتوان دەستیپێکرد

درێژتر لە هەواڵ 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی دەستەی ئامار لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق، دەستپێکردنی قۆناغی سێیەمی سەرژمێریی دانیشتوانی راگەیاند.

لێدوانی فەرمی: زیا عەواد کازم، سەرۆکی دەستەی ئاماری لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند: قۆناغی سێیەمی سەرژمێریی گشتیی دەستیپێكرد و تاوەکو 10ـی کانونی یەکەم بەردەوام دەبێت، ئەو كەسانەی لە قۆناغەکانی پێشتردا تۆمارنەكراون لە قۆناغی سێیەمدا تۆماردەكرێن.

زیاتر: لەم قۆناغەدا جگە لە تۆمارکردنی ئەوانەی ناویان نەنوسراوە، پرسیاری تایبەتیش لە دانیشتوان دەکرێت، پرسیارەکان لە بارەی تەندروستیی و شوێنی نیشتەجێبون و بڕوانامە و ئاستی خوێندن و خزمەتگوزاری و کار دەبێت.

چی تر: ئەم داتایانە گرنگییەکی گەورەیان هەیە بۆ گەشەپێدان و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و ئاراستەکردنی رێڕەوی خزمەتگوزاری و پڕۆژەکانی گەشەپێدان لەسەر ئاستی پارێزگاکان و قەزاکان و قەزاکان و گوندەکان و ناوچەکانی نیشتەجێبون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا