بابەتە
سەرەکیەکە: کامێراکانی خاڵ
بۆ خاڵی نێوان رێگای تاسوڵجە بۆ چەمچەماڵ کارادەکرێت.
راگەیەندراوی
فەرمی: ئەمڕۆ یەکشەممە، بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆی چوارشەممەوە ، کامێراکانی (پۆینت تو
پۆینت)ی نێوان تاسڵوجە – چەمچەماڵ لە سەرەتای پردی تاسڵوجە تا کۆتایی بازگەی (بانی
مەقان) دەکەونە کار.
ئەمەش هەیە: " داوا لە
شۆفێران دەکەین پابەند بن بەو
خێراییانەی کە لە هێماکانی هاتوچۆدا دیاریکراوە، چونکە لە چوارشەممەوە کامێراکان سەرپێچی
تۆماردەکەن، بەڵام لە ئێستادا کامێراکان بەشێوەی تاقیکاری کاردەکەن. "
زیاتر: کە باس لەوە دەکرێت شۆفێر لە ئاستی کامێراکان بەخێرایی یاسایی بڕوات دواتر خێراییەکەی
زیاد بکات تا ئاستی کامێرایەکی تر وە دووبارە هێواشی بکاتەوە خێرایی تۆمار ناکات هەڵەیە
، چونکە سیستەمی خاڵ بۆ خاڵ ( پۆینت تو پۆینت) ئەو ماوەیەی نێوان کامێراکان هەژمار
دەکات وە سەرجەم کامێراکان بە هەردوو ئاراستە لە نێوان تاسڵووجە – چەمچەماڵ و بە پێچەوانەوە
بەرەو ئاراستەی سلێمانی بەستراونەتەوە بەیەکەوە کە ژمارەیان (28) کامێرایە.