سودانی: ژمارەی دانیشتووانی عێراق زیاتر لە 45 ملیۆن کەس بووە

درێژتر لە هەواڵ 7 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی راگەیاند. 

راگەیەندراوی فەرمی: محمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: بە گوێرەی ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی دانیشتووان، ژمارەی کۆی گشتیی خێزانەکان لە عێراق، گەیشتووەتە 7 ملیۆن و 898 هەزار و 588 خێزان و تێکڕای قەبارەی خێزانەکان گەیشتووەتە 5.3 کەس.

ئەمەشی وت: ژمارەی گشتی دانیشتووانی عێراق بە بیانی و پەنابەرەوە، 45 ملیۆن و 407 هەزار  و 890 کەسی تێپەڕاندووە، رێژەی دانیشتووان لە شارەکان 70.3% و لە گوندەکانیش29.7%ـیە. 

زیاتر: ژمارەی ئەندامانی نێر لە عێراق گەیشتووەتە 22 ملیۆن و 784 هەزار و 62 کەس بەڕێژەی لە 50.1% و ژمارەی ئەندامانی مێینە گەیشتووەتە 22 ملیۆن و 623 هەزار و 833 کەس بەڕێژەی لە 49.8%.

چی تر: ژمارەی ئەو خێزانانەی کە ژنان سەرۆکایەتی کردوون لە 11.3%ـبووە.

هاوکات: رێژەی ئەو کەسانەی لە سەروی تەمەنی کارکردنن واتە لە 65 ساڵ و سەروتر لە 3.7%ـبووە و هەروەها رێژەی تەمەنی 15 بۆ 64 ساڵ 60.2%ـە.

زیاتر: سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی: سوپاسی هاووڵاتیان دەکەین بۆ پابەندبوون بە قەدەغەی هاتووچۆ و هاوکاریکردنی تیمەکانی سەرژمێری لە پڕۆسەکەدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا