بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆكی
یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بۆ رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان
پەیامێكی بڵاوكردەوە.
پەیامی
فەرمی: بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: لە رۆژی
جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژناندا، پابەندیی خۆمان بە پشتگیریكردن،
پاراستنی مافەكان و بەدیهێنانی خواستەكانی ژنان دووپات دەكەینەوە.
ئەمەشی
وت: جەخت لە رەخساندنی زەمینەی لەبار و
تەندروستتر دەكەینەوە تاوەكو ژنانی كوردستان بەشداریی زیاتر و چالاكانەتریان هەبێت
لە ناوەندەكانی بەڕێوەبردن و رۆڵی خۆیان لە بەرەوپێشبردنی وڵات و بونیادنانی
داهاتوویەكی گەشتردا بگێڕن.
چی
دیکە: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە شانازییەوە هەمیشە پاڵپشتی ژنان و هەوڵە
بێوچانەكانیان بووە لەپێناو بەگژداچوونەوەی توندوتیژی، هێنانەكایەی دادپەروەری و
كۆمەڵگەیەكی سەقامگیر و باوەڕی تەواوی بە رۆڵ و تواناكانی ژنان هەبووە و بەشێكی
كاریگەربوون لە ئۆرگانەكانی حزبدا.
زیاتر:
بێگومان لە داهاتووشدا بە هەمان بڕوا و رۆحییەتەوە كاردەكەین و ژنان هاوكار و
هاوشانمان دەبن بۆ هەنگاونان بەرەو كوردستانێكی ئاوەدانتر و خۆشگوزەرانتر.
هاوکات: ئەوەی
لەم رۆژەدا پێویستە جەختی لێبكەینەوە، باوەڕی نەگۆڕمانە سەبارەت بە بەگژداچوونەوە
و لێپێچینەوە لەو كەسانەی بەهەرشێوەیەك دەبنە مایەی هەراسانكردنی ژنان و
ئەنجامدانی توندوتیژی بەرامبەریان.
چی تر:
لە هەر شوێنێك پێشێلكاری هەبێت، رووبەڕووی دەبینەوە و هەر كەسێك لە هەر پلە و
پۆستێكدا بێت رێكاری یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەر، چونكە پێمانوایە هیچ دادپەروەری
و یەكسانییەك لە كۆمەڵگەدا نایەتەدی، ئەگەر ژنان لە ئاشتی و سەقامگیریدا نەبن و
هەڕەشە لەسەر ماف و خواستەكانیان بێت.