بابەتە سەرەکیەکە:
وەزارەتی داریی عێراق 1٪ ی موچەی سەرجەم فەرمانبەرەکانی دەبرێت بەمەبەستی هاوکاری بۆ عەززە و لوبنان.
راگەیەندراوی فەرمی: بەگوێرەی بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لەسەرەتای ئەم مانگەوە وەزارەتی
دارایی رێژەی (1%) لە كۆی موچەی فەرمانبەران و موچەی خانەنشینی لەسەرجەم دامەزراوەكانی
دەوڵەت دەبڕێت.
ئەمەش هەیە: ئەم بڕیارە بۆ پشتیوانی (غەززەو لوبنان) جێبەجێ دەکرێت، بەشێوەیەكی
یەكسان یان بەگوێرەی ئەو میكانیزمەی ئەنجومەنی وەزیران دیاریدەكات.
زیاتر: بڕیارەكە لەسەری ئەم مانگەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردن، هەر فەرمانبەرێكیش
یان خانەنشینێك خواستی ئەوەی نەبێت بەشداری ئەو بەخشینە بكات، پێویستە لەسەری داوایەكی
فەرمی بۆ سەرۆكی دەزگاكەی بەرزبكاتەوە بۆ ئەوەی ناوی لە لیستی بەخشەران دەربهێنرێت.