بابەتە سەرەکیەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە رێککەوتنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حیزبوڵای
لوبنان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
کێ وتی: بە گوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، دوای زیاتر لە
ساڵێک لە شەڕ و پێکدادانی نێوان چەکدارانی حزبوڵلای لوبنان و سوپای ئیسرائیل، بە نێوەندگیری ئەمەریکا، ئاگربەستێکی کاتی لە
نێوان هەردوو لایەن بۆ ماوەی دوو مانگ دوێنێ سێشەممە رێکەوتنی لەسەرکرا و ئەمڕۆ چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
لەلایەکی
دیکەوە: ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا رایگەیاند،
ئێران پشتیوانی لە راگرتنی جەنگ و جێبەجێ کردنی ئاگربەستەکە دەکات.
ئەوەشی وت: پێشوازی
لە کۆتایی هێنان بە پێشێلکارییەکانی دوژمنایەتی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکەن،
پشتیوانییان بۆ حکومەت و خەڵکی لوبنان و مقاوەمە بەردەوام دەبێت.