مەسعود بارزانی: رێگە بە ئێران و تورکیا نادەین دەستێوەردان لە کاروبارەکانماندا بکەن

درێژتر لە هەواڵ 22 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی پارتی رایگەیاند، نامانەوێت گرژیی لە پەیوەندییەکانماندا هەبێت لەگەڵ ئێران و تورکیا، بەڵام رێگەش نادەین دەستێوەردان لە کاروبارەکانماندا بکەن. 

لێدوانی فەرمی: مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە میانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سکای نیوزی عەرەبی رایگەیاند: لە بەرژەوەندی کورددا نییە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران و تورکیا تێکبدات، نامانەوێت گرژیی لە پەیوەندییەکانماندا هەبێت لەگەڵیان، بەڵام رێگە بە کەسیش نادەین دەستێوەردان لە کاروبارەکانماندا بکات.

ئەمەشی وت: جیاوازییەکی گەورە لەنێوان ئۆپۆزسیۆنی ئێران و تورکیادا هەیە، ئۆپۆزیسیۆنی ئێران دەستێوەردان ناکات لە کاروباری عێراقدا و وەڵامی رێنماییەکان دەداتەوە، لەکاتێکدا پەکەکە دەستێوەردان دەکات و گوێ لە رێنماییەکان ناگرێت.

چی دیکە: سەبارەت بە دۆخی ناوخۆ وتی: داعش هێشتا هەڕەشەیەکی جدییە و کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بەبێ پڕچەککردنی سوپای عێراق کێشەیە چونکە رووبەڕووی لاوازییەکی راستەقینە دەبێتەوە لە هێزی ئاسمانی.

زیاتر: پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و عێراق باشن و هەندێک پرس هێشتا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت بەتایبەتی پشکی هەرێم لە نەوتدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا