بابەتە
سەرەکیەکە: باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، پێویستە بەغدا هێرشی گروپە چەکدارەکان
بۆ سەر ئیسرائیل رابگرێت.
لێدوانی فەرمی:
ئەلینا رۆمانسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق رایگەیاند، ئیسرائیل عێراقی ئاگادار
کردووەتەوە لە بەرامبەر بە هێرشەکانی گروپە چەکدارەکان بێ هەڵوێست نابێت.
ئەمەشی وت: پەیامی
ئەمریکا بۆ حكومەتی عێراق ئەوەیە كۆنتڕۆڵی
ئەو گروپە چەکدارییە لاسارانە بكات كە گوێ بە فەرمانەكانی حكومەت و فەرمانەكانی سەرۆك
وەزیران نادەن.
ئەمەش هەیە: ئەمریکا
بەردەوام هانی حكومەتی عێراقی داوە رێگە بگرێت لەو دەستدرێژییانەی لەسەر خاكەكەیەوە
ئەنجامدەدرێت دژی هەر وڵاتێك بێت چونکە لەبەرژەوەندی عێراقدا نییە ببێتە بەشێك لە
ململانێکانی ناوچەکە.