بابەتە سەرەکیەکە: لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا خوێندنەوە بۆ هەموارو
گۆڕینی ماددەی (12)ی بودجە دەکرێت.
لیدوانی فەرمی: حسێن موئنیس، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق
رایگەیاند، بەدوری دەزانین لەم وەرزەی یاساداناندا خشتەكانی بودجەی (2025) بگاتە پەرلەمان.
ئەوەشی وت: گەورەترین ئاڵنگاری لەبەردەم لیژنەی دارایی هەموار و گۆڕینی
ماددەی (12)یە لە بودجە، كە لە دانیشتنی ئەمڕۆدا خوێندنەوەی یەكەمی بۆ دەگرێت.
زیاتر: خشتەكانی بودجەی ساڵی داهاتوو نەگەیشتووەتە پەرلەمان تەنها هەمواری بڕگەی ماددەی (12)ی تایبەت بە تێچوی
دەرهێنان و گواستنەوەی نەوت لە هەرێم نەبێت.
ئەمەش هەیە: ئەویش باس لە تەرخانكردنی بڕی (16) دۆلار دەكات وەك سولفە
بدرێت بە هەرێم تا ئەوكاتەی كۆمپانیانیەكی راوێژكاری ئەو پرسە دەگرێتە دەست.