بابەتە سەرەکیەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆک وەزیرانی عێراق
بە سەردانێکی فەرمی بەرە و ئیسپانیا بەڕێکەوت.
راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی سەرۆک وەزیران رایگەیاند: لە سەر
بانگهێشتێكی فەرمی پێدرۆ سانچێزی سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا، محەممەد شیاع سودانی،
سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندێكی یاوەری بە سەردانێكی فەرمی بەرەو ئەو وڵاتە
بەڕێكەوتون.
ئەمەش
هەیە: ئەم سەردانەی سەرۆک وەزیران بۆ بەشداریكردنی لە كۆنفرانسی گەیاندنی هاوكاری
مرۆییە بۆ غەزە.
هاوكات:
سەردانەكە دوای ئەوە دێت، كە سودانی ڕێنمایی وەزارەتەكانی كرد، بۆ گرێبەست كردن
لەگەڵ كۆمپانیا بەناوبانگەكانی ئیسپانیا بۆ ئەوەی بەشداری بكەن لە ئاوەدانكردنەوەی
عێراق.