غەریب ئەحمەد: بانکی رەشید رەزامەندی نیشانداوە لق لە سلێمانی بکاتەوە

درێژتر لە هەواڵ پێش 2 هەفتە

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەوڵەكانمان سەبارەت كردنەوەی لقی هەردوو بانكی رەشید و بانكی رافیدەین لە هەرێم گەیشتە ئەنجام.

لێدوانی فەرمی: غەریب ئەحمەد مستەفا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: دوا بەدوای نوسراومان بەژمارە 179 لە بەرواری 26ـی 10ـی 2024  كە داوای كردنەوەی لقی بانكی دەكەم لە وەزارەتی دارایی.

ئەمەشی وت: بانكی ڕەشید بە نوسراوی 1579  لە بەرواری 31ـی 10ـی 2024 وەڵامی نوسراوەکەمانی دایەوە و رەزامەندبون بە كردنەوەی لقی بانكەکەیان لە شاری سلێمانی.

زیاتر: ئیتر پرسی "تەوطین" هیچ كێشەیەكی لەبەردەمدا نامێنێت و ئەوان رێكارە پێویستەكانی جێگیربونیان لەگەڵ حكومەتی خۆجێی سلێمانی جێبەجێدەكەن و هاوڵاتیان لێی سودمەند دەبن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا