گەشتە ئاسمانیەکانی عێراق بۆ لوبنان دەستپێدەکەنەوە

عێراق 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوەوە گەشتە ئاسمانیەکانی عێراق بۆ بەیروت دەستپێدەکەنەوە.

لێدوانی فەرمی: رەزاق محەیبس سەعداوی وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق بە بغداد الیومی راگەیاند: گەشتە ئاسمانیەکانی عێراق پاش راگەیاندنی ئاگربەست لە سەرەتای هەفتەی داهاتوەوە بۆ بەیروتی پایتەختی لوبنان دەستپێدەکەنەوە.

پێشتر: وەزارەتی گواستنەوە گەیاندنی عێراق بەهۆی پەرەسەندنی گرژیەکانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا و ناوچەکە سەرجەم گەشتە ئاسمانیەکانی بۆ لوبنان راگرتبو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا