بابەتە سەرەکیەکە: قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە هەولێر لەگەڵ جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری، هیوا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم کۆبووەوە .
راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند: لەکۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگی پەیوەندی و هەماهەنگی بەردەوامی نێوان دەزگا هەوڵگری، ئەمنی و سەربازییەکان و یەکخستنی هەوڵەکانیان کرایەوە لە پێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی هەرێم.
ئەمەش هەیە: سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری و سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەبارەی ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانیان لەم قۆناغەدا روونکردنەوەی وردیان پێشکەش بە جێگری سەرۆکوەزیران کرد.
چی دیکە: لەبەرامبەردا قوباد تاڵەبانی سوپاسی بێپایانی ئاڕاستە سەرۆک و ئەفسەران و کارمەندانی ئاژانسی پاراستن و زانیاری و دەزگای ئاسایشی هەرێمی کرد لەپای رۆڵ و ماندوبوون و قوربانیدان شەونخونیان بۆ شکستپێھێنانی پیلانی تیرۆرستان و دەستەبەرکردنی ئارامیی.
هاوکات: لەبەرامبەر ئاسایشی هەرێمەکەمان و پاراستنی سەروماڵی خەڵک دەبێت دەزگا ئەمنییەکانمان چاوپۆشی لە سەرپێچیکاران و پێشێلکارانی قانون نەکەن و هەر تۆمەتبارێک دادگا داوای دەکات راپێچی بەردەم دەسەڵاتی دادوەری بکەن و بە توندترین شێوەش رووبەڕووی ئەوانە ببنەوە کە دەبنە هۆی تێکدانی ژیانی خەڵک.
زیاتر: هەر لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێکی تری ئەمنی گفتوگۆیان لەبارەوەکراو جەخت لەبەردەوامی هەوڵەکان و بەهێزترکردنی پەیوەندی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی عیراق کرایەوە بۆ سەرخستنی باشتری پرۆسە ئەمنی و هەواڵگرییەکان و پاراستنی سەقامگیری لە وڵاتدا.