نەوەی نوێ: پڕۆژەکەمان توانای گۆڕینی سیستمی حکومڕانی هەرێمی هەیە

درێژتر لە هەواڵ پێش 2 هەفتە

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: شاندی دانوستانکاری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەردانی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد و کۆبونەوە.

لێدوانی فەرمی: رێبوار عەبدولرەحمان ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئێمە وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ پڕۆژەی تایبەتی خۆمان هەیە پڕۆژەکەمان پێک دێت لەوەی کە لایەنە براوەکان دابەشدەبن بۆ دو بەرە و ئەو لایەنەی سەرۆک وەزیران هەڵدەبژێرێت دەبێت واز لە سەرجەم پۆستەکانی دیکە بهێنێت بۆ لایەنەکانی دیکە.

چی تر: ئەمڕۆ ئێمە‌ بە فەرمی پرۆژه‌ی‌ خۆمان بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ ده‌یه‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، پێشکەشی شاندی یه‌كێتی نیشتیمانی کوردستان کرد و بڕیارە دیراسەی بکەن و پاشان وەڵاممان بدەنەوە.

زیاتر: ئەو پڕۆژەی کە پێشکەشمان کردوە توانای گۆڕینی سیستمی حکومڕانی هەرێمی کوردستان هەیە و پێداگرین لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەکەمان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا