سەرۆکی یەکێتی: لە هاوبەشییە بازرگانییەکان دەرفەت بۆ گەنجانی کوردستان بڕەخسێت

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بەرلین چاوی بە د. تۆبیاس لیندنەر وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە کەوت.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە: لەکۆبونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەیبو، بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، سەرکەوتنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پێویستی بەردەوامبونی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەتی ئەڵمانیا لەگەڵ دکتۆر لیندنەر و تیمەکەی باسکرد.

هاوکات: جەختیان لە هاوبەشییە بازرگانییەکانی داهاتو و رەخساندنی دەرفەت بۆ گەنجانی کوردستان کردەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا