یەکێتی و پارتی: لێکتێگەیشتن بۆ یەکەم کۆبونەوەی پەرلەمان هەبێت

درێژتر لە هەواڵ پێش 4 هەفتە

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: هەردو شاندی دانوستانکاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبونەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی بڵاویکردەوە: لەکۆبونەوەکەدا کە ئەمڕۆ شەممە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی لەکەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوەچوو، پێکەوە باسیان لەبابەتی قۆناغی پاش هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کورستان کرد و ئەگەر و ئامادەکارییەکانی چۆنییەتی کارکردن بەشێوازێک کە لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بێت. 

ئەمەش هەیە: هەر بۆ ئەو مەبەستە هەردو شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی ئامادەییان دەربڕی بۆ درێژەدان بەکۆبونەوەکانی نێوانیان و هەمو حزب و لایەنە کوردستانییەکانی تریش.

زیاتر: سەبارەت بەدانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستانیش کەبڕیارە 2ـی 12ـی 2024 بەڕێوەبچێت، هاوڕابوون لەبارەی گرنگی بوونی لێکتێگەیشتنی باش بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوەکە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا