بابەتە سەرەکیەکە: توێژینەوەکان دەریانخستووە، لەگەڵ گۆڕانی رەنگی گەڵای دارەکان و کورتبوونی
رۆژ مرۆڤەکان توشی خەمۆکی وەرزی دەبن.
کێ وتی: رۆژنامەی دالاس مۆرنینگ نیوز لە زمانی پسپۆڕانەوە بڵاویکردوەتەوە، لە
وەرزی پاییزدا، بەهۆی کەمی ڤیتامین و کەم دەرکەوتنی خۆرەوە زۆربەی کەسەکان توشی خەمۆکی
دەبن، لەبەر ئەم هۆکارە پێویستە خۆت بدەیتە بەر خۆر لە بەیانیاندا.
زیاتر: بۆ ئەوەی کەسەکان لە وەرزی پاییزدا توشی خەمۆکی نەبن پێویستە گرنگی
بە خواردنی پەنیر و گۆشتی سور و گۆشتی دەریایی و هێلکە و نەستلەی رەش و مۆز بدەن.
لەلایەکی دیکەوە: بەهۆی کەمی رۆشنایی خۆرەوە ماددەی سیروتونین کەمتر دروست دەبێت
لە جەستەدا و بەمەش کەسەکان ڤیتامین دی لەجەستەیان کەم دەبێت و خەمۆک دەبن.
زانیاری: پێویستە لە وەرزی سەرمادا گرنگی بە خواردنی گەرم و ئەو خواردنانەی
دەوڵەمەندن بە ڤیتامین دی و شیرینی و نەستەلە بدرێت.