بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی حکومەتی ئێران گەڕانەوەی چوار
هەزار هاوڵاتی ئێرانی لە خاکی سوریاوە بۆ وڵاتەکە راگەیاند.
لێدوانی فەرمی: فاتیمە موهاجرانی وتەبێژی حکومەتی ئێران
رایگەیاند: هۆشداریی خۆمان بۆ حاکمە نوێیەکانی سوریا نوێ
دەکەینەوە لە هێرشکردنە سەر شوێنە پیرۆزەکان و ناوەندە دیپلۆماسییەکانمان و بەردەوام
دەبین لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵیان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانمان.
زیاتر:
لە سێ رۆژی رابردودا و دوای كەوتنی رژێمی بەشار ئەسەد لە سوریا، نزیكەی چوار هەزار
هاوڵاتی ئێرانی خاكی ئەو وڵاتەیان بەجێهێشتوە و گەڕاونەتەوە بۆ ئێران، کە بەهۆکاری
جیاواز لە وڵاتەکەدا بون.
چی تر:
پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سوریا لەسەر بنەمای رێزگرتن لە یەکێتی و سەروەری و
یەکپارچەیی خاکی سوریایە و سروشتییە بۆ ئێمە هیوای باشترین بۆ بخوازین گەلی سوریا.