بابەتە سەرەکیەکە: کەمی
ڤیتامین B12 چەندین
نیشانەی هەیە کە کاریگەری خراپ لەسەر ئەندامەکانی جەستە دروستدەکات و بە شێوازی
جیاواز کاردانەوەی دەبێت.
کێ
وتی: نەخۆشخانەی هەرێم بڵاویکردەوە: جەستەی مرۆڤ رۆژانە پێویستی بە 2.4 مایکرۆگرام
ڤیتامین B12 هەیە
بۆ ئەنجامدانی ئەرکی گرنگ لە جەستەدا، جەستەی مرۆڤ ناتوانێت ئەم ڤیتامینە بەرهەم
بهێنێت، بۆیە دەبێت لەڕێگەی خۆراک و تەواوکەرەکانەوە دابین بکرێت.
زیاتر:
کاتێک ڤیتامین B12 ی پێویست لەڕێگەی خۆراک و
تەواوکەرەکانەوە بەدەست ناهێنن، جەستە بە شێوازی جیاواز کاردانەوەی دەبێت بەرامبەر
بە کەمی ئەو ڕێژەیە.
نیشانەکانی
کەمی ڤیتامین B12؛
سڕبوونی
ئەندامەکانی جەستە: یەکێک لە نیشانە کلاسیکەکانی کەمی ڤیتامین B12 سڕبوونی
ئەندامەکانە، چونکە ئەم ڤیتامینە ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە بەرهەمهێنانی گواستەرە
دەمارییەکان.
سەختی
ڕۆیشتن: ئەو کەسانەی ڕێژەی ڤیتامین B12 یان ڕێژەکەی کەم بووە ناتوانن بە باشی
بڕۆن، سڕبوونی ئەندامەکان بە تایبەت قاچەکان کێشە بۆ مرۆڤ دروست دەکات بۆ ڕۆیشتن.
کێشەی
بیرەوەری: ڤیتامین B12 ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە تەندروستی
دەروونییەوە هەیە، بۆیە کەمی ڤیتامینەکە دەبێتە هۆی کێشەی مەعریفی و کاریگەری
لەسەر توانای مرۆڤ بۆ عەقڵ و بیرکردنەوەکانی دەبێت. ئەم ڕووداوانە بەهۆی تێکچوونی
گواستەرە دەمارییەکان ڕوودەدەن.
لاوازییەکی
توند: ئەو کەسانەی کەمی ڤیتامین B12 یان هەیە بەزۆری تووشی ماندوێتی و
لاوازی دەبن بەهۆی چەندین هۆکارەوە، لە ڕاستیدا لاوازی وەڵامی سروشتی جەستەیە بۆ
هەر تێکچوونێکی بایۆلۆجی، ئەگەر هەستت بە ماندوێتی کرد بەبێ هۆکارێکی دیاریکراو،
واباشترە سەردانی پزیشک بکەیت و پشکنینی خوێن ئەنجامبدەیت.