وەزارەتی ناوخۆی عێراق: زیاتر لە دوو هەزار ئەفسەر بەهۆی گەندەڵییەوە دورخراونەتەوە

درێژتر لە هەواڵ 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بۆ سەری ساڵ پلانی ئەمنی توندیان هەیە و هەر سەرپێچیکارێک سزای توندی بەسەردا دەسەپێندرێت.

لێدوانی فەرمی: میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، 14 هەزار و 797 دۆسیەی گەندەڵی لەنێو ئەفسەرانی ناوخۆ هەبووە، دوو هەزار و 103 ئەفسەر بەهۆی گەندەڵییەوە لە کارەکانیان دورخراونەتەوە.

باسی لەوەشکردوە: بە هۆی گەندەڵییەوە زیاتر لە دوو هەزار ئەفسەری وەزارەتەکەیان دەرکردووە.

ئەوەشی وت: رێژەی تاوان لە عێراق بە رێژەی 18% کەمیکردووە، لەماوەی ئەمساڵیشدا 36 هەزار و 588 تۆمەتبار دەستگیرکراون هاوکات، %83  کردەوە تیرۆریستییەکان لە عێراق کەم بوونەتەوە

ئاماژەی بەوەشکرد: 662 تۆڕی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرمان هەڵوەشاندووەتەوە و 148 تۆمەتباریش سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرکراوە.  

زیاتر: رێژەی ئاگرکەوتنەوەکان بە ڕێژەی 51% کەمیکردووە، بەو پێیەی 1672 ئاگرکەوتنەوە رویداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا