بابەتە سەرەکییەکە: لقی
هەولێری یەکێتی نوسەرانی کورد کۆچی دوایی کەمال غەمبار، نوسەر و روناکبیری
راگەیاند.
ئەوەی پێویستە بیزانیت:
ناوبراو لە ساڵی 1937 لە کۆیە لەدایکبوە و قۆناغەکانی خوێندنی لە هەولێرتەواو
کردوە و پاشان توانیویەتی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە کۆلێژی زمانی زانکۆی بەغدا
بەدەستبهێنێت.
چی تر: کەمال غەمبار یەکەمین
نوسینی خۆی لە سەرەتای ساڵانی 1950 لە گۆڤاری گەلاوێژ بڵاوکردوەوتەوە و خاوەنی
دەیان کتێبی چاپکراوە و ماوەی ساڵانێکیشە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی لقی هەولێری
یەکێتی نوسەرانی کوردە.