شاخەوان عەبدوڵڵا: ئەمڕۆ پارەی موچە رەوانەی هەرێم دەکرێت

کوردستان 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەفتەی رابردوو بڕیاردراوە ئەمڕۆ تەواوکاری موچەی مانگی 11ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.

لێدوانی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵلا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچە بەردەوامی هەیە.

ئەوەشی وت: بەردەوام لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزارەتی دارایی لە پەیوەنیدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچە.

باسی لەوەشکرد: تاوەکو ئێستە موچەی مانگی 12ـی هەموو دامودەزگاکانی عێراقیش نەدراوە وەزارەتی دارایی کێشەی نەختینەیی هەیە.



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا