بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێکی شاری سلێمانی دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

درێژتر لە هەواڵ 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئاگر لە ماڵێکی شاری سلێمانی کەوتەوە بەهۆیەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و مندالێکی دیکەش برینداربوو.

لێدوانی تایبەت: سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە بی ئێم سی راگەیاند، نزیک کاتژمێر 03:00ـی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، لــــە کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبون لە شاری سلێمانی ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە.

ئەوەشی وت: بەهۆی روداوەکەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوە منداڵێکی دیکەش سووتاوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی سلێمانی لە ئێستادا باری تەندروستی ناجێگیرە.

زیاتر: یەکێک لەو منداڵانەی گیانیان لەدەستداوە تەمەنی هەشت ساڵەو ئەوەی دیکەشیان شەش ساڵە و بەڕەگەز عەرەبن، بەهۆی رێژەی زۆری برینەکانیان و ئەو دوکەڵەی لە شوێنەکەدا بووە خنکاون و گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: منداڵەکان لە نهۆمی خوارەوەی ماڵەکەدا بوون ئاگرەکە بەهۆی داگیرساندنی مۆمەوە کەوتووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا