بابەتە سەرەکیەکە: ئاگرێکی گەورە لە شارۆچکەیەکی ویلایەتی لۆس ئەنجلۆس دروستبوو بەهۆی بای بەهێزەوە تاوەکو ئێستا نەتوانراوە
کۆنترۆڵبکرێت.
کێ وتی: بەرپرسانی
ویلایەتی لۆس ئەنجلۆس رایانگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاگرێکی گەورە و فراوان ناوچەکەیانی گرتوەتەوە، نزیکەی 10 هەزار
ماڵ هەڕەشەی سووتانیان لەسەرە، بەهۆیەوە 30 هەزار کەس ئاوارەبوون.
ئەمەش هەیە:
ئاگرەکە زیانی زۆری بە ئۆتۆمبێل و ماڵی هاوڵاتیان گەیاندووە، بەڵام تاوەکو ئێستا
زیانە گیانیەکان نەزانراون هاوکات، تیمەکانی بەرگری شارستانی بەردەوامن لە هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی
ئاگرەکە.
ئاماژە بەوەکراوە:
بەهۆی ئەو رەشەبا بەهێزەی لە ناوچەکەدا هەیە ، بەرپرسان هۆشداری پێشوەختەیان دابوو
کە ئاگرەکە تەشەنە دەکات و فراوانتر دەبێت پێویستە هاوڵاتیان ناوچەکە جێبهێڵن.