بابەتە
سەرەکیەکە: عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد و
لەلایەن لێپرسراوانی پارێزگاکەوە پێشوازی لێکرا.
لێدوانی
فەرمی: عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: سەردانمان بۆ پارێزگای هەڵەبجە
بۆ هاوسۆزبونە لەگەڵیان و دوپاتکردنەوەی پەیامی ئاشتی و پێکەوە ژیانی نێوان گەلانی
عێراقـە.
ئەمەشی وت: ئەو تاوانەی بەرامبەر هەڵەبجە ئەنجامدرا، دەستدرێژی بو بۆ سەر
مرۆڤایەتی کە بەهۆیەوە هەڵەبجە بە جیهان ناسێندرا، باشترین رێزلێنان بۆ
هەڵەبجەییەکان دەنگدانی ئەنجومەنی نوێنەرانە لەسەر بەپارێزگابونی هەڵەبجە وەکو
پارێزگایەکی سەربەخۆی عێراق.
زیاتر: داوا لەئەنجومەنی نوێنەران دەکەین بەزویی دەنگ
لەسەر بەپارێزگابونی هەڵەبجە بدات و بودجەی زیاتری بۆ دابینبکات وەک وەفایەک بۆ قوربانیانی.