بابەتە سەرەکییەکە: پەرلەمانی لوبنان لە دانیشتنی
ئەمڕۆیدا جۆزێف عەون،، سەرۆکی سوپای لوبنانی وەک سەرۆککۆماری وڵاتەکە دیاریکرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە خولی یەکەمی دەنگداندا،
ناوبراو نەیتوانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت، بەڵام لە خولی دوەمی پڕۆسەکەدا توانی
لەکۆی 128 دەنگ، 99 دەنگی پەرلەمانتار بەدەستبهێنێت.
چی وترا: دوای سوێندخواردنی لە پەرلەمان، عەون وتی:
ئەمڕۆ قۆناغێکی نوێ لە مێژوی لوبنان دەستپێدەکات و بەڵێنی بونیادنانی دەوڵەتێکی
بەهێز بە هاوڵاتییان دەدەین.
زیاتر: دەمانەوێت چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا هەبێت و هەوڵدەدەین
حکومەت بکەینە خاوەنی قۆرخکاری لەسەر هەڵگرتنی چەک.
ئەمەش بزانە: پێگەی سەرۆککۆمار لەسەر بنەمای سیستمی
دابەشکردنی تائیفی پڕدەکرێتەوە و هەمیشە بۆ مەسیحییەکی مارۆنی تەرخانکراوە، لە
ماوەی دو ساڵی رابردوشدا بەهۆی چەقبەستویی کێشە ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە، ئەو
پێگەیە بەتاڵ بوە.