یەکگرتو: بەشداری کابینەی داهاتوی حکومەتی هەرێم ناکەین

درێژتر لە هەواڵ 11 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: مەکتەبی سیاسی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

راگەیەندراوی فەرمی: مەکتەبی سیاسی یەکگرتوی ئیسلامی بڵاویکردەوە: لە کۆبونەوەکەدا جەختکرایەوە لەسەر ئەوەی، حزبەکە بەشداری کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم ناکات.

ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 9/1/2025 بە سەرۆكایەتی بەرێز مامۆستا سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و بە ئامادەبوونی سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی و سەرۆكی دەستەی باڵای چاودێری و یاریدەدەری ئەمینداری گشتی و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو یەكەمین كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە دوای كۆنگرەیی نۆیەم لە شاری هەولێر ئەنجامدا.

سەرەتا بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە وتەیەكدا سوپاسی خودای كرد لەسەر تەوابوونی كاروبارەكانی كۆنگرەیی نۆیەم بەشیێوەیەكی سەركەوتوو و پیرۆزبایشی لە ئەندامانی نوێی مەكتەبی سیاسی كرد، هەروەها بەرێزیان دوا گۆرانكاری وپێشهاتەكانی هەرێم و عێراق و ناوچەكەی شی كردەوە بەتایبەتی ئەو گۆڕانکارییە گەورەی لە سوریادا روویدا پاش رووخانی رژێمی ستەمکاری پێشوو ، و تەئكیدی كردەوە كە پەیوەندیەكانی یەكگرتوو و خودی ئەمینداری گشتی دەخاتە خزمەتی چارەسەرکردن و چەسپاندنی مافی گەلەکەمان لە رۆژئاوا و درێژەدان بە هەوڵەکانمان لە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و بەرقەراركردنی ئاسایش و ئارامی هەرێم و ناوچەكە و بەدەستهێنانی مافە رەواكانی گەلی كورد ، لەو پێناوەشدا یەکگرتوو چی لە توانایدا بێت درێغی ناکات .

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا بەردەوامی درا بە پێكهێنانەوەی مەكتەب و مەڵبەندەكان و لەوبارەوە پێشنیاری پێویست ئامادەكرا بۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتوو بە شێوەیەك كە كەسی شیاو بۆ پۆستی شیاو دەستنیشان بكرێت.

لەتەوەرەیەكی تری كۆبوونەوەكەدا پرسی موچەو كێشەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و بەغدا تاوتوێكرا و جەختكرایەوە كە پێویستە هەردوو حكومەتی هەرێم و بەغدا دەستوبرد بكەن لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان و دابینكردنی خزمەتگوزاری پێویست بۆ هاوڵاتیان و موچەی فەرمانبەران بە شێوەیەكی مانگانە و بەبێ دواكەوتن و فەوتان دابەشبكەن.

مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو جەختی كردەوە لەوەی كە هەرچی زووترە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان پێكبهێنرێت و پەرلەمان كارا بكرێـت و رۆڵی گرنگی خۆی ببینێ، هەروەها تەئكیدكرایەوە لەوەی كە یەكگرتوو لە كابینەی نوێی حكومەت بەشدار نابێت و درێژەدەدا بە رۆڵی ئۆپۆزسیۆنی خۆی لە پەرلەمانی كوردستان..

مەكتەبی سیاسی
یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا