بابەتە سەرەکییەکە: قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی
هەرێم پێشوازیکرد لە ئاندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان.
زیاتر: نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکوەزیران بڵاویکردەوە:
لە تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکە، باس لە گفتوگۆکانی نێوان لایەنە سەیاسییەکان بۆ
پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم کرا.
چی تر: قوباد تاڵەبانی رونیکردەوە کە گفتوگۆکان
بەردەوامە بە ئاڕاستەی گەیشتنە بە رێککەوتنێک کە رەزامەندیی هەمو لایەنەکانی
بەشداری لەسەر بێت و جەختیکردەوە، حکومەتی داهاتو حکومەتێکی خزمەتگوزار بێت.
ئەمەش هەیە:
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم وبەغداش جێگری سەرۆکوەزیران وتی: هەمو
هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە کێشەی موچە و بودجە و کێشەکانی تری نێوان هەرێم و بەغدا
چارەسەر بکرێت.
لەوبارەیەوە: کونسوڵی گشتیی بەڕیتانیا بە گرنگی زانی کێشەکان
لە رێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێت و پشتیوانی وڵاتەکەشی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان
دووپاتکردەوە.
زیاتر بزانە: لە تەوەرێکی تردا گفتوگۆکرا لەبارەی گرنگیی
پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و قوباد تاڵەبانی ئاماژەیدا بە پڕۆژەکانی فاوندەیشن هەب
و فاوندەیشن لاب بۆ تواناسازی گەنجانی داهێنەر و خاوەن بزنسی بچوک و رونیکردەوە، ئامانجیان
لەم پڕۆژانە دەرخستنی تواناکانی گەنجانە بۆ ئەوەی ئاستی بەشدارییان لە گەشەپێدانی
ئابوری کوردستاندا بەهێزتر بکەن.