بابەتە سەرەکیەکە:
فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، هاوڵاتیانمان
داوای جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی سادقی سێ دژی ئیسرائیل دەکەن.
لێدوانی فەرمی: حسێن
سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند: وڵاتەکەمان
نایەوێت خاکی وڵاتێکی دیکە بکاتە گۆڕەپانی بەرگری لە خۆی، چونکە وڵاتی خۆمان زۆر
گەورەیە و دەتوانین هەر لە وڵاتی خۆمانەوە وەڵامی هەموو هێرشێک بدەینەوە.
ئەمەشی وت: ئێمە تەنانەت لە سوریا و لوبنانەوە هێرشمان نەکردە سەر ئیسرائیل بەڵکو
بە شێوەی فەرمی و ئاشکرا بە موشەکی خۆمان وەڵامی ئیسرائیلمان دایەوە.
زیاتر: ئێمە
لاواز نەبوین و لە هەڵوێستە سیاسیەکانی خۆمان پاشەکشێ ناکەین بەڵکو دەتوانین بنکە
ناوچەییەکانی دوژمن وێران بکەین.
چی تر: هاوڵاتیانمان
داوای جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی سادقی سێ دژی ئیسرائیل دەکەن و پێیان باشە
ئێمە بەردەوام لە هەموو گۆڕەپانەکاندا بە بەهێزی کار بکەین.