ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبونەوەی نائاسایی لەبارەی پرسی موچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی  بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، نوێنەرانی هەرێم لە حکومەتی فیدراڵ و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی سەرجەم لایەنەکان، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوە بچێت.

زیاتر: بە پێی زانیارییەکان تەوەرێکی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت بە پرسی موچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە حکومەتی عێراق.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا