بابەتە
سەرەکیەکە: ئەو ئاگرەی چەند رۆژێکە لۆس ئەنجلس و ناوچەکانی دەوروبەری گرتووەتەوە تاوەکو دێت زیاتر فراوان دەبێت.
راگەیەندراوی فەرمی: بەرگری
شاردستانیه لۆس ئەنجلس بڵاویکردەوە کە 10 کەس بەهۆی ئاگرەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
لەلایەکی
دیکەوە: رۆژنامەی نیویۆرک پۆست بڵاویکردەوە، “ئاگرکەوتنەوەکانی پالیسایدس و ئیتۆن
و هێرست لە لۆس ئەنجلۆس لە کۆنتڕۆڵ دەرچوون”.
ئەمەش هەیە:
تاوەکو ئێستا نزیکەی 200 هەزار کەس ئاوارەبوون، 100 هەزار باڵەخانەش لەناوچوون.
هاوکات: بانکی
'جی پی مۆرگان'ـی ئەمەریکا رایگەیاندوە، بەهۆی ئاگرەکانی کالیفۆرنیا بە نزیکەی 150
ملیار دۆلار زیانیان پێگەیشتووە.