پێشەوا هەورامانی: هەندێک لایەن ئازایەتی ئەوەیان نەبو لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ بەشداربن

درێژتر لە هەواڵ 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: وتەبێژی سەرۆکی حکومەتی هەرێم رەخنە لەو لایەنانە دەگرێت کە لە کۆبونەوە نائاساییەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا ئامادە نەبون.

چی وت: پێشەوا هەورامانی وتیشی: بابەتەکە بابەتی خەڵکی هەرێمە و یەکدەنگی بۆ هەمومان باشبو، ئەو لایەنانەی بەشداری کۆبونەوەکەیان نەکرد دەبێت وەڵامی ویژدانی خۆیان بدەنەوە.

زیاتر: ئەو لایەنانە لە دەرەوە قسە دەکەن سەبارەت بە حکومەت دەبو بهاتنایە و روبەڕو ئەو قسانەیان بکردایە، بەڵام وەک دیارە ئەوان ئازایەتی ئەوەیان نەبوە بەشداری کۆبونەوەکە بکەن و دڵنیام ویژدانیان سزایان دەدات.

ئەمەش هەیە: ئێستا وەزیری دارایی قسەکانی تەواو کردوە و دواتر وەزیری سامانە سروشتییەکان وردەکاری خۆی دەخاتەڕو، پاشان وەزیرەکانی تر قسەدەکەن و لە کۆتاییشدا گفتوگۆیەکی کراوە ئەنجام دەدرێت.

بۆچی: لەپێناو ئەوەی گرفتەکانی ساڵی رابردو چارەسەر بکرێن و رێگری بکرێت لە دوبارەبونەوەیان لە ساڵی 2025.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا