بابەتە سەرەکیەکە: بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم ئەمڕۆ و سبەی
ئەگەری بارانبارین لە ناوچە جیاوازەكان هەیە.
راگەیەندراوی
فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ
ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، لە دوای نیوەڕۆوە
بارانبارین بەشێوەی نمەباران دەستپێدەکات.
هاوکات: لە کاتەکانی
شەودا رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت بە تایبەتی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم، لەگەڵ
بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان.
ئاماژە
بەوەشکراوە: پلەی گەرما بەپێی پێشبینییەكان نزم دەبێت بە (3 – 5) پلەی سیلیزی بە بەراورد
بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
ئەمەش هەیە:
سبەی یەکشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی بەیانیدا ئەگەری بارینی نمەباران
هەیە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم، پاشان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
باس لەوەشکراوە: سبەی پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.