بابەتە
سەرەکیەکە: وەزارەتی کارەبای هەرێم هاوڵاتیان دڵنیا دەكاتەوە بەپێی ئەو بەرنامەیەی
دانراوە، لە رێگەی سیستەمی پێوەری زیرەك و پرۆژەی رووناكی 24 كاتژمێری، دۆخی کارەبا
بەرەو باشبوون دەچێت.
راگەیەندراوی
فەرمی: وەزارەتی کارەبای هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، لە وەرزی زستانی
ئەمساڵدا خواست لەسەر کارەبا 7500 مێگاواتی تێپەڕاندووە، لە کاتێکدا بەرهەمهێنانی
کارەبا تەنیا 3500 مێگاواتە.
باس
لەوەشکراوە: لە کابینەی نۆیەم 1500 مێگاوات بەرهەم زیادکراوە، بەڵام لە هەمانکاتدا
460 هەزار هاوبەشی نوێی کارەبا زیادبووە و خواستی كارگەكانی چیمەنتۆ و ئاسن و كارگە
پیشەسازییەكانی دیكە و پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و سیتییەكان لەسەر کارەبا زیاتربووە و
نەخۆشخانەکان و پرۆژەکانی ئاو و دامودەزگا ئەمنیەکان و بەندیخانە و خاڵە سنوورییەکان
کارەبای بەردەوامیان بۆ دابینکراوە، بۆیە تێکڕای کاتی پێدانی کارەبا لە ساڵی
2024دا 12:44 کاتژمێر بووە.
ئاماژە
بەوەشکراوە: تێچوونی بەرهەمهێنانی کارەبا لەناو قەیرانی دارایی و کێشە تەکنیکییەکانی
گواستنەوەی سوتەمەنی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و هێرشەکان سەر کێڵگەکانی
گاز و شوێنی کارکردنی کۆمپانیای دانەغاز؛ ئەوەندەی دیکە کاریگەریی نەرێنیان بۆ سەر
بەرهەمهێنانی کارەبا دروستکردووە.