بابەتە سەرەکیەکە: ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەربارەی
پرسی موچە و شایستە داراییەکانی هەرێم کۆبونەوەی نائاسایی خۆی ئەنجامدا.
لێدوانی فەرمی: لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران مەسرور بارزانی،
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ''ئەو ڕەفتارەی ئێستا بەغدا بەرانبەر
هەرێمی کوردستان دەیکات، ستەمکارانە و نادادپەروەرانەیە و قبووڵکراویش نییە."
ئاماژەی بەوەشکرد:
''دەبێت پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم راستبکرێنەوە و پابەندی
دەستوربین.''
ئەوەشی وت:
بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لە بەرژەوەندی حکومەتی عێراقە و هەرکاتێک بڕیارێک
درابێت لە بەرژەوەندی هەرێم بوبێت بەربەستی بۆ دروستکراوە.
باسی لەوەشکرد: ''داوای مافە دەستورییەکانی خۆمان دەکەین، خەڵکی هەرێم شایستەی ئەو دۆخەی ئێستا نین هەموو هەوڵێک دەدەین لەمساڵدا هاوڵاتیان لە
دڵەڕاوکێ و لەو دۆخە قورسە رزگاریانبێت.''