ئەردۆغان: کورد و تورک بەیەکەوە پەردەی تیرۆر فڕێ دەدەن

درێژتر لە هەواڵ 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرککۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەشداری لە هەشتەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتەکەی لە ئامەد کرد و وتارێکی پێشکەشکرد.

چی وت: رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: رێکخراوە تیرۆریستیەکان خوێن و هێزێکی زۆریان لە دەستداوە، ئیتر ئەوە زانراوە کە رێکخراوی تیرۆریستی پشتی بە هەر شتێک ببەستێت، شانسی ئەوەی نییە بەرامبەر تورکیا بوەستێتەوە.

ئەمەشی وت: بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە تیرۆر بۆ هەتاهەتایە، دەرفەتێکی نوێ و گرنگی دیکە بۆ وڵاتەکەمان هاتووەتە ئاراوە، نابێت ئەو دەرفەتە لەدەستبدەین.

زیاتر: دەست لە ناو دەستی یەک دەنێین و کورد لەگەڵ تورک و کورد لەگەڵ عەرەب، بە یەکەوە پەردەی تیرۆر دەدڕێنین و فڕێی دەدەین.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا