بابەتە سەرەکیەکە: به ئامادهبوونی نوێنهرانی ههرێمی كوردستان له
بهغدا، ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێم كۆبوونهوهیهكی نائاسایی ئهنجامدا.
راگەیەندراوی فەرمی: پێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: ئەنجومەنی
وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا چەند بڕیارێکی دا و رایگەیاند، شاندێک
لە نوێنەرایەتی هەرێم بنێرێتە بەغدا بۆ کۆبونەوە لەگەڵ سودانی و
گەیاندنی پەیامی هەرێمی کوردستان کە پێویستە وەک قەوارەیەکی فیدراڵی و
دەستوری مامەڵە لەگەڵ هەرێمدا بکرێت.
زیاتر: بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆیدا؛
یەکەم: حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە
حکومەتی فیدراڵ، بە شێوەیەکی هاوبەش کار بۆ دابینکردنی مووچەی تەواوی مووچەخۆرانی
هەرێمی کوردستان بۆ هەر دوازدە مانگی ساڵی 2025 بکەن . بۆ ئەم مەبەستەش، بڕیاردرا
شاندێک لە نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ
کۆببێتەوە و پەیامی هەرێمی کوردستانی پێ بگەیەنن کە پێویستە وەک قەوارەیەکی
فیدراڵی و دەستووری مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت و بۆ ساڵی 2025 کێشەی
مووچە چارەسەربکرێت.
دووەم: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، دەبێ بەشدار
بێت لە پرۆسەی پێداچوونەوە بە بەشی هەرێمی کوردستان لە خشتەی پێشنیارکراوی
خەرجییەکانی مووچە و خەرجییەکانی بەکاربردن و پڕۆژەکانی بودجەی وەبەرهێنان و
بودجەی پەرەپێدانی هەرێم و پارێزگاکان و خشتەکانی سەرجەم شایستەکانی ساڵی دارایی
2025 بە هاوبەشی لە نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێم و فیدراڵ ئامادە بکرێت، بە
تایبەتی بۆ بەشی هەرێم و شایستەکانی و پلەی وەزیفی و میلاک بە گوێرەی دەستوور و
بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی.
سێیەم: لە ئێستاوە کار بکرێت لە یاسای بودجەی فیدراڵ ، بەشی
هەرێمی کوردستان لە بودجە دیاری بکرێت لە سەر بنەمای ڕێژەی دانیشتووانی هەرێم بە
پێی سەرژمێریی گشتیی ساڵی ڕابردوو و پێوەرە دەستووريیەکانی دادپەروەریی لە
دەستنیشانکردنی بەشی هەرێم لە بودجە وەک قەوارەیەکی فیدڕاڵیی ، دواتر بە پێی
تایبمەتدنی هەرێمی کوردستان وەک هەرێمێکی فیدراڵی ، بۆ هەرێم بنێردرێت و لە
چوارچێوەی بودجەی هەرێم دابەش بکرێتەوە.